Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:31

ئه‌مرۆ مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دروستکردنی خانوو له‌ زه‌وییه‌کانی 8ی حه‌سارۆک ده‌ستی پێ کرد

کوردستان TV
#8
100%

دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك و به‌ڵێندان به‌جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، فه‌رمانگه‌ی هه‌شتی حه‌سارۆك كرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوو ده‌ستی پێ كرد.

كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك، كه‌ چه‌ند ساڵه‌ درێژه‌ی كێشاوه‌، چاره‌سه‌ركردنی بووه‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ له‌پێشه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كرد و به‌ڵێنی دا به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ كار بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به‌و گه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و پارێزگای هه‌ولێری ڕاسپارد، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پێشیش فه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك كرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوو له‌ زه‌وییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستی پێ كرد.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.