Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:32

قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و سه‌رۆكی شاندی باڵای هه‌رێم بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

قوباد تاڵەبانی، لەپەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبوک نووسیوویه‌تی: ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبارەی دوا پێشهاتی پەیوەندییەکانی ھە‌ردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ گفتوگۆیان کرد، بەتایبەت میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021 ی عێراق و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جارێکیتر ھە‌ردوولامان پابەندیمان بە یاسای بودجە دووپاتکردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکە بووەکان لەسەر بنەمای یاساو دەستوور و بۆ دروستکردنی لێکگەیشتنی درێژخایەن و بەردەوام.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.