Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:37

په‌رله‌مانتارێک: به‌هۆی جێبه‌جێکردنی یاسای چاکسازیی پاره‌یه‌کی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

په‌رله‌مانتارێك له‌ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند: تاكو ئێستا دوو راپۆرتی چاكسازی هاتۆته‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ كۆمه‌ڵێك داتا و زانیاری زۆر گرنگی له‌خۆگرتووه‌.

بڕیارده‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هه‌ر سێ مانگ جارێك راپۆرت ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ ئاگاداربوونی رای گشتی و په‌رله‌مانتاران له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی كه‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بنیاتنراوه‌.

وه‌یسی سه‌عید په‌رله‌مانتاری كوردستان و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تاكو ئێستا دوو راپۆرتی چاكسازی هاتۆته‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ كۆمه‌ڵێك داتا و زانیاری زۆر گرنگی له‌خۆگرتووه‌ بۆ به‌دواداچوون بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا.

ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ داهاتووێكی نزیك حكومه‌تی هه‌رێم پشت به‌ داهاتی ناوخۆی ببه‌ستێت بۆ دابینكردنی مووچه‌ و خه‌رجییه‌كانی.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ به‌هۆی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازییه‌وه‌ داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕێكده‌خرێته‌وه‌ و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.