Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:20

سبه‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی جوتیارانی سنووری مه‌خموور دابه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
#7
100%

به‌رێوه‌به‌ری سایلۆ مه‌خموور رایگه‌یاند: سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران سنووری مه‌خموور دابه‌ش ده‌كرێت.

عه‌لی عه‌تیه‌ به‌رێوه‌به‌ری سایلۆ مه‌خموور به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی فیدراڵ، شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی بۆ ڕه‌وانه‌كردین ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواوی 2021-6-3 هه‌ڵده‌ستین به‌ دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی سنووری قه‌زای مه‌خموور.

به‌رێوه‌به‌ری سایلۆ مه‌خموور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دابه‌شكردنه‌ ئه‌و جوتیارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌ به‌رواره‌كانی 11-12-13/ 7 / 2020  گه‌نمیان راده‌ستكردووه‌، لێره‌شه‌وه‌ داوا له‌ جوتیاران ده‌كه‌ین هه‌موو پێداویستیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڵینامه‌ (كاتب عدل) مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ناكرێت، ده‌بێت خاوه‌ن چه‌ك به‌خۆی ئاماده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كه‌ی.

ئا/ كارزان كاكل

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.