ئایا شه‌كری ناو میوه زیانی هه‌یه ؟
ئایا میوه له ناو له‌ش دا ئه‌بێته ژه‌هر؟
زیانه‌كانی شه‌كری سپی زانراون و گه‌لێك زۆرن به‌ڵام هه‌ندێك له هاوڵاتیان ئه‌پرسن ئایا ئه‌و شه‌كره‌ی ناو میوه هه‌مان زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پێویسته له خواردنی میوه دوور كه‌ونه‌وه ؟
سه‌ره‌تا ئه‌و شه‌كره‌ی ناو میوه له مادده‌ی فركتۆز پێك هاتووه و پاش خواردنی له ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه ئه‌گۆڕێت بۆ مادده‌ی گلوكۆز كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو خوێن و ئه‌گه‌ر به‌كار نه‌هێنرا ؛ ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری و له ناو له‌ش هه‌ڵ ده‌گیرێت ۰
--- فركتۆز له سه‌وزه‌ش دا هه‌یه به ڕێژیه‌كی كه‌متر بۆ نموونه له ناو پیاز و سیر و بڕۆكلی .
--- ته‌نانه‌ت له ڕێجیمی كیتۆدا كه یه‌كێكه له خێراترین ڕێجیمه‌كان بۆ دابه‌زاندنی كێش ، هه‌ندێك جۆری میوه ڕێگه پێدراوه وه‌ك بلۆبێری ، ئه‌ڤۆگادۆ .
ـ شه‌كری ناو میوه زۆر جیاوازه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه :
۱ ـ كاتێ شه‌كری ناو میوه زیانی هه‌یه كه بڕێكی زۆری لێ بخورێت ؛ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی زۆر زه‌حمه‌ته چونكه گه‌دده‌ی مرۆڤ جێگه‌ی ئه‌و بڕه زۆره ناگرێت ۰
۲ ـ شه‌كری ناو میوه به بڕێكی كه‌م و به هێواشی ده‌چێته جگه‌ر چونكه هه‌رسكردنی میوه پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه هه‌ر له جوین و قوتدان و قۆناغه‌كانی تری هه‌رسكردن و هه‌ڵمژینی بۆ ناو خوێن ۰
۳ ـ چونكه مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌كات پاش خواردنی میوه ؛ بۆیه ڕێگری ده‌كات له زۆر بوونی كێش و قه‌ڵه‌وی و زیاد بوونی چه‌وری له‌ش ۰
٤ ـ میوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو و ڕیشاڵ و مادده دژه‌ئۆكسانه‌كان و ڤیتامین و كانزاكان : بۆیه زۆر گرنگن بۆ ته‌ندروستی له‌ش به تایبه‌ت جگه‌ر و پاك كردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوه‌یه‌كان : بۆیه میوه ناگوڕێت له ناو له‌ش بۆ ژه‌هر وه‌ك هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ۰
--- كۆمه‌ڵێك تێبنی گرنگ :
۱ ـ میوه‌ی وشكراو بڕێكی زیاتری وزه‌ی تێدایه ؛ بۆیه پێویسته كه‌می لێ بخورێت ۰
۲ ـ شه‌ربه‌تی میوه‌ی ئاماده‌كراو و فرێش بڕێكی وزه‌ی تێدایه ؛ زۆر گرنگه نه‌خورێنه‌وه ۰
ـ له‌م حاڵه‌تانه‌دا نابێت میوه بخورێت :
۱ ـ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به مادده‌ی فركتۆز هه‌یه كه نیشانه‌ی خۆی هه‌یه و به فه‌حس ده‌رئه‌كه‌وێت ۰
۲ ـ له كاتی ڕێجیمی كیتۆدا ، ته‌نها هه‌ندی جۆری میوه ڕێگه‌پێدراوه .
دكتۆر كامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی - پسپۆڕی زانستی خۆراك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.