Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:42

وه‌زیری ته‌ندروستی: نه‌خۆشی که‌ڕووی ره‌ش نه‌خۆشییه‌کی نوێ نییه‌ له‌ ساڵانی رابردووش هه‌بووه‌

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش رایگه‌یاند: دۆخه‌كه‌ پێویستی به‌ دڵه‌ڕاوكێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی تۆقێنه‌ر نییه‌.

دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: نه‌خۆشی كه‌ڕوو نه‌خۆشییه‌كی نوێ نییه‌ له‌ ساڵانی رابردووش هه‌بووه‌ زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ و سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه‌، دووچاری ده‌بن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ په‌تای كۆرۆناوه‌ نییه‌ و له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ش نه‌گوازرێته‌وه‌. دۆخه‌كه‌ پێویستی به‌ دڵه‌ڕاوكێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی تۆقێنه‌ر نییه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.