نرخی نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ربۆته‌وه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م نرخه.
ئه‌مرۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 71 دۆلار و 66 سه‌نت به‌رزبۆوه ، بەمەش نرخەکەی بۆ سەردەمی پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕایەوە.
بەپێی هه‌وڵێكی ئاژانسه‌كان ئەو نرخه‌ی ئێستای نه‌وت لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا تۆمارنەکراوە، جێی ئاماژه‌یه رۆژی سێشەممەی رابردوو رێكخراوی ئۆپێک پڵەس کۆبووەوە و ئەندامانی رێکخراوەکە و هاوپەیمانەکانی رازیبوون بەوەی درێژە بەو رێککەوتنەی ئێستایان بدەن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە رۆژێک پێشتر کۆتاییهات.
رێككه‌وتنه‌كه‌ش له مانگی نیسانی رابردوو كه هه‌ر 23 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت بڕیاریاندا لە مانگی ئایار رۆژانە دوو پۆینت یه‌ك ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەوە، ئەوەش بۆ گەڕانەوەی خواست لەسەر نەوت.
شاره‌زایانی بواری ئابووری و تایبه‌ت به نه‌وتیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن کە رێکارەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له وڵاتانی جیهان خاوبۆته‌وه، ئەمەش وایكردووه چالاکیی ئابووریی زیاتر بەرەو ئاساییبوونەوە بروات و زۆرێك له كۆمپانیا و كارگه‌كانی پیشه‌سازی كه‌وتوونه‌ته‌وه كار و نرخی نه‌وتیش به‌رزبێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.