نه‌خۆشی ده‌والی گه‌وره‌بوونی ده‌ماره خوێنهێنه‌ره‌كانی قاچ و تێكچوونی زمانه‌ی ناو ده‌ماره‌كانه، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی خوێنێكی زۆر له‌ناو ده‌ماره‌كان كۆبێته‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئازار و ئه‌ستووربوونی قاچ.
هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی :
• بۆماوه‌یی
• به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان
• ره‌گه‌ز ( مێ زۆرتره له نێر (
• زۆر له‌سه‌ر پێ ڕاوه‌ستان و كاركردن
• جه‌ڵته‌ی ده‌ماره‌كان و خوێن مه‌یین
• قه‌ڵه‌وی كه ده‌بێته هۆی فشارێكی زیاتر له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان
• ته‌مه‌ن: له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن مه‌ترسی تووشبوون به ده‌والی زیاتر ده‌بێت
• دووگیانی: ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان زیاتر گه‌وره بن
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی:
• ئازار و قورسبوونی قاچه‌كان
• ئه‌ستووربوون و گه‌وره‌بوونی قاچه‌كان
• زیادبوونی ئازار و قورسبوون له‌گه‌ڵ زۆر ڕاوه‌ستان و زۆر ڕێ كردن
• خوران و مروژانی قاچه‌كان
• ڕه‌نگی پێسته‌كه ده‌گۆڕێت بۆ قاوه‌یی یان مۆرێكی ناڕێك
جۆره‌كانی نه‌خۆشی ده‌والی:
• تۆڕی جاڵجاڵۆكه:
له‌سه‌ر شێوه‌ی ورده ده‌ماری سور یان شین ده‌رده‌كه‌وێت، به‌زۆری له ڕان و ده‌ورووبه‌ری چۆك و زیاتر له ڕه‌گه‌زی مێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆماوه‌یی هه‌یانه.
• جۆری په‌تك: ئه‌م جۆره به زۆری له ره‌گه‌زی نێر هه‌یه وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ماره‌كان ده‌ركه‌ون و پڕ خوێن ببن به تایبه‌ت له كاتی ڕاوه‌ستان ته‌نانه‌ت نه‌خۆش خۆی ده‌توانێت ده‌ستنیشانی بكات.
مه‌ترسی ده‌والی:
• برین و قرحه‌ی پێست له به‌شی خواره‌وه‌ی قاچه‌كان
• خوێن مه‌یین و جه‌ڵته‌ی ده‌ماره‌كانی قاچ
• نزیف و خوێن به‌ربوون له كاتی كونبوون و ته‌قینی ده‌ماره گه‌وره‌بووه‌كان
به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌بین:
• وه‌رزشكردن پێش تووشبوون ده‌بێته هۆی به‌رگری به‌ڵام پاش تووشبوون ده‌بێته هۆی ئازار
• دابه‌زینی كێش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فشاری زۆر و قورس له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان نه‌مێنێت
• خۆراكێك كه ڕیشاڵی زۆر بێت و خوێی كه‌م بێت ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌والی
• له‌به‌رنه‌كردنی پێڵاوی به‌رز و گۆره‌وی ته‌سك به تایبه‌ت له ئافره‌تان كه ده‌بێته هۆی دوالی
• زۆر له‌سه‌ر پێ رانه‌وه‌ستان وهه‌وڵدان كه ئیسراحه‌ت بدرێته ده‌ماره‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی قاچه‌كان
چاره‌سه‌ر:
• ره‌چاوی هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی تووشی ده‌والی نه‌بیت
• چاره‌سه‌ر به نه‌شته‌رگه‌ری
• چاره‌سه‌ری له‌یزه‌ر: كه تازه‌ترین ڕێگایه بۆ دوالی و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری و ڕێگایه‌كی زۆر باشه
• رێگای به‌كارهێنانی ( صمغی علاج ) كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان دابخات ڕێگه نه‌دات خوێن كۆبێته‌وه و ئه‌ستوور بێت
• رێگای به‌كارهێنانی ده‌رزی و ده‌رمانی گرژكردنه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان به تایبه‌ت ڕیشاڵه ده‌ماره‌كان وتۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی
د. ئه‌كره‌م كه‌ریم مه‌حمود / پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ و لووله‌كانی خوێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.