Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:48

بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: په‌که‌که‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێکى سوک و قورسی له‌ دژی پێشمه‌رگه‌ به‌کارهێناوه‌

کوردستان TV
#7
100%

بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: گوندنشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر مه‌ترسی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و توركیا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تی ڤیی راگه‌یاند: كه‌ به‌یانیی ئه‌مرۆ له‌ ئه‌ركێكی سه‌ربازیدا بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌وتنه‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و هه‌موو جۆری چه‌كی سوك و قورسیان له‌ دژی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌كارهێنا و به‌داخه‌وه‌ پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند: كه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر مه‌ترسیی شه‌ر و پێكدادانه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و توركیا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆل نه‌بن  و ئاسایشی هاووڵاتیان پارێزراو بێت، پێشمه‌رگه‌ به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.

شایه‌نی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 5-6-2021، لە چیای مەتین لەسنوری قەزای ئامێدی، چه‌كدارانی پەكەكە هێرشیان كردە سەر كاروانێكی هێزی پێشمەرگەو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.