Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:29

پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەکەکەو تورکیا ده‌کات شەڕو ئاڵۆزییەکانی خۆیان لەهەریمی کوردستان دووربخەنەوە

کوردستان TV
#7
100%

پەرلەمانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی پێنچ پێشمەرگەكه‌ى ئه‌مڕۆ دەردەبڕێت و بژاردەی شەڕ ڕەتدەکاتەوەو خوازیاره‌ شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لەسنوورەکانی هەرێم دوور بخرێتەوە.

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌

بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە هاوخەمیی خۆمان بۆ شەهیدبوونی ئەو پێنچ پێشمەرگە قاره‌مانه‌ دەردەبرین کەبەرەبەیانیی رۆژی 5ی 6ی 2021، لەدەڤەری ئامێدی، وەک ئەوەی لەڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە لەلایەن پەکەکەوە لەبۆسەیەکدا شەهیدکران، وێڕای پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزیان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین.

پەرلەمانی كوردستان بژاردەی شەڕ بەهەموو جۆرێک ڕەتدەکاتەوەو خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لەسنوورەکانی هەرێمی کوردستان دوور بخرێتەوەو دەبێت هەموو لایەک سەروەریی هەرێمی کوردستان بپاریزن و بیانوو بەدەستەوە نەدرێت بۆ شەڕو پەلامارو لەشکرکێشیی وڵاتان، بەجۆرێک کەکار بکاتەسەر ناوچەکانی کوردستان و بەهۆیەوە سەرو ماڵی هاووڵاتییانمان و سروشتی ناوچەکە بکەویتە مەترسییەوەو ریگری بکرێت لە ئاوەدانکردنەوەو ئارامیی گوندەکان.

داواکارین لە پەکەکەو تورکیا شەڕو ئاڵۆزییەکانی خۆیان لەهەریمی کوردستان بەدوور بخەنەوەو بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی بگرنەبەرو ڕێز لەدامودەزگاکانی هەریمی کوردستان و سەروەریی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن.

پەرلەمانی كوردستان
5ی 6ی 2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.