هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشان لە شاری کەرەج لهكوردستانی ئێران، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و دوای ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەشی یەکێک لە براکانی بە هۆی جەلتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری کەرەج لاوێکی خەڵکی کرماشانیان بە ناوی ‘کوروش حەیدەری” داوەتە بەر دەستڕێژی گولـله و کوشتوویانە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، هێزە چەکدارەکان بە گومانی هەڵگرتنی ماددەی سڕکەر و بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەویەکی پێش وەختە تەقەیان لە کوروش حەیدەری کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممە و دویا ئەوەی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە، برایەکی گەورەتری کورش بە ناوی :سام حەیدەری” جەلتەی دڵ لێی داوە و لەئاکامدا گیانی لە دەست داوە.
کوروش حەیدەری پێشترش بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و 7 سال لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان بەندکرابوو و دوای ئازادی لە شاری کەرەج نیشتەجێ ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.