Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:04

بابەکر زێباری: کردەوەکانی پەکەکە تیرۆریستین چه‌ندین جار تەقەیان لە پێشمەرگە و ئاسایش کردووە

کوردستان TV
#7
100%

چەکدارانی پەکەکە چەندین ساڵە بوونەتە سەرچاوەی دەیان کێشە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگه‌یاند: ناتوانین چیی تر بێدەنگ بین.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: پەکەکە بەئاشکرا شەڕ بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت و بەشێکی خاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە، ئەگەر مەبەستی پەپەکە داگیرکارییە و هەرشوێنێک بکەوێتە ژێر دەسەڵاتییەوە ئامادە نییە چۆڵی بکات، دەبێت خەڵکی کوردستان بپرسن پەکەکە لەسەر خاکی ئێمە چی دەکات.

بابەکر زێباری گوتیشی: کردەوەکانی پەکەکە دژ بە خەڵک و هێزە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان تیرۆریستین، چونکە لە چەندین ناوچە تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش کردووە بە ئامار لامانە لە ناوچەکانی حاجی ئۆمەران و سیدەکان و چەمانکێ و ئامێدی چەکدارانی پەکەکە بۆسەیان بۆ پێشمەرگە داناوە و ڕێگەیان بۆمبڕێژ کردووە، هەتا خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج. سەیر لەوەدایە کاتێک هێزەکانی تورکیا دەچنە ئەو ناوچانە چەکدارانی پەکەکە بێدەنگن، کەچی بەرانبەر بە پێشمەرگە شەڕ دەکەن."

بابەکر زێباری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پێویستە پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە و ئەگەر نەکشێتەوە، ئەوە پێویستە بەزۆر دەر بکرێت، با چیی تر خەڵکی ئێمە نەبێتە قوربانی سیاسەتی هەڵە و بەزۆری سەرانی پەکەکە و ناتوانین چیی تر بێدەنگ بین بەرانبەر کردەوەکانی پەکەکە.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 5-6-2021، لە چیای مەتین لەسنوری قەزای ئامێدی، چه‌كدارانی پەكەكە هێرشیان كردەسەر كاروانێكی هێزی پێشمەرگەو لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و  حەوت پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.