Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:34

یه‌که‌م کتێبی نووسه‌رئامێز ئاری ئاغۆک به‌ناوی (غاندى کێ بوو ؟ ) بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


(غاندى کێ بوو؟) ناونیشانى کتێبە چاپکراوێکى نوێ یە لەوەرگێرانى (ئامێز ئارى ئاغۆک) ە ، لە بڵاوکراوەکانى خانەى چوارچرایە لە دوو توێى کتێبێکى ١١٠لاپەڕەیى بە تیراژى ٥٠٠دانە چاپ و بڵاوکراوەتەوە .
 ناوەرۆکى ئەم کتێبە بە زمانى کوردى و ئینگلیزى نوسراوەو باس لە ژیان و هەوڵ و بیروباوەڕى (مۆهانداس غاندى) دەکات ، کە لە چەند گۆشەنیگایەکەوە باس لە هەڵوێست و کارو چاڵاکى ئەم مرۆڤە مەزنە دەکات ، دەربارە هۆکارى وەرگێرانى ئەم کتێبە بۆ زمانى کوردى  ئامێز ئارى ئاغۆک وەرگێرى ئەم کتێبە بە ماڵپەرى کوردستان تى ڤى ڕاگەیاند "بیرۆکەى ئەم وەرگێرانە لەوەوە سەرچاوەى گرت کاتى ژیاننامەى (غاندى) مەزنم خوێندەوە زۆر سەرسام بووم بەژیانى سادەیى و هەڵوێستى مرۆڤایەتیى و بیرکردنەوە جوانەکانى ، بۆیە بریارم دا نۆبەرەى کارى وەرگێرانم بۆ زمانى شیرینى کوردى کتێبى غاندى کێ بێت ؟ بۆ ئەوەى خوێنەران ئاشناى ژیانى ئەم مرۆڤە بن ، کە تا ڕێگەى ئاشتى هەبێت  نا بێت شەڕو ماڵوێرانى بگرینەبەر.!"
شایەنى باسە وەرگێر قوتابى پۆلى نۆى بنەرەتیە ، لەپاڵ خوێندنى ڕۆژانەى کار لەسەر بابەتى وەرگێران دەکات و بەرهەمى تریشى ئامادەیە بۆ چاپکردن.

كوردستان TV

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.