Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:05

دوو پەیامی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

باره‌گای بارزانی له‌ دوو په‌یامدا سه‌ره‌خۆشی له‌ حه‌سه‌ن ئاغا هه‌رکی و خانه‌واده‌ی عه‌لی حوسێن به‌گی جاف ده‌کات.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، کاک حه‌سه‌ن ئاغا هه‌رکی
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خوشکی به‌ڕێزتانمان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و که‌سوکار و خزمانی هه‌رکی ده‌که‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین  له‌م کۆسته‌دا به‌ دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان به‌سه‌ر بکاته‌وه‌ و گیانی خوشکی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
7ـى6ـى2021

 

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری عه‌لی حوسێن به‌گی جاف

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی عه‌لی حوسێن به‌گی جاف
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كه‌سایه‌تی دیار و نیشتیمانپه‌روه‌ری هۆزی جاف كاكه‌(عه‌لی حوسێن به‌گی جاف)مان بیست.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزمانی جاف و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ عه‌لی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
7ـى6ـى2021

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.