Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:50

به‌رگی یه‌که‌می په‌رتووکی فه‌لسه‌فه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد که‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران

کوردستان TV
100%

به‌رگی یه‌كه‌می په‌رتووكی فه‌لسه‌فه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ نووسینی سه‌عید مه‌موزینی به‌ 304 لاپه‌ڕه‌ كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

ناوه‌ڕۆكی ئه‌م په‌رتووكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی  شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات، هه‌ر له‌ ئه‌حمه‌دی خانێ وه‌ تا وه‌كو ئه‌مڕۆ، باس له‌هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌كات.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ هه‌میشه‌ كورد پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه‌ به‌ناوی ئاشتی،  ئاشتیش به‌مانای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نییه‌ .

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی  نووسه‌ر سه‌عید مه‌موزینی راگه‌یاند" ئه‌م په‌رتووكه‌ به‌شێوازێكی نوێ شرۆڤه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردی كراوه‌ كه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆی و ده‌وروبه‌ر بكات و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ناوی كورد و خاكێك به‌ناوی كوردستان قه‌رزداری شۆڕش و به‌رخۆدانه‌كانی گه‌لی كورده‌ هه‌ر له‌ شێخ عوبه‌یدولای نه‌هری و شێخ عبدولسه‌لامی بارزانی و تا به‌ ئه‌مڕۆ سروشتی مرۆڤی كوردیش له‌ سروشتی وڵاته‌كه‌ی كه‌ شاخاوه‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ و كه‌ مرۆڤی كورد بۆته‌ مرۆڤێكی به‌رگریكار له‌مافی خۆی.

شایانی باسه‌ په‌رتووكی فه‌لسه‌فه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد  له‌ 11 به‌ش پێكهاتووه‌ چاپی یه‌كه‌م 2021 له‌ په‌رتوكخانه‌ی به‌درخان - دهۆك ژماره‌ی سپاردنی پێدراوه‌.

كوردستان TV

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.