Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:11

دواین زانیارى لەبارەى ناردنى بەشە بودجەى هەرێم لەلایەن عێراقی فیدراڵه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەتی فیدراڵی ڕایگەیاند: لێژنەیەک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی پێکهێنراوە بۆ دەستپێکردنی ڕێوشوێنی وردبینیکردنی حساباتەکان.

خالید شوانی ئەندامى شاندى دانوستانکارى حکومەتى هەرێم  لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراق گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیووە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی کە لەسەرییەتی بەو شێوەیەی لە یاسای بودجەدا هاتووە.

شوانی ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ گفتوگۆكراوە لەبارەی میكانیزمی ئەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا.

خالید شوانى، رایگەیاند" لەمیانى سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا لیژنەى تەکنیکى هەرێم و لیژنەى تەکنیکى وەزارەتى دارایى عێراق کۆبوونەوە، هاوکات شاندە سەرەکیەکەش لەگەڵ وەزارەتى دارایى عێراق کۆبوونەوە.

خالید شوانى گوتیشی: قۆناغى یەکەم بریتیە لە وردبینى کردنى داهاتوو و خەرجى هەرێم لەلایەن چاودێرى دارایى عێراقەوە، لەئێستادا لیژنەیەکى چاودێرى دارایى عێراق لە هەولێرن و وردبینى خەرجى و داهات دەکەن، قۆناغى دووەمیش بریتیە لە رادەستکردنى داهاتى نەوت ئاشکراکردنى خەرجى و داهاتى نەوت ئەوەشیان جێبەجێ کراوە، قۆناغى سێیەمیش بریتیە لەبابەتى قەرزەکان کە لەئێستادا بانکى بارزگانى عیراق (T.B.I) کارى لەسەر دەکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.