له یەکەم رۆژی کاری هەفتەدا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به 70 دۆلار و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، 72 دۆلار و 27 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 71 دۆلار و 49 سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر 09:18وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،72 دابەزیوە و به 70 دۆلار و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به 68 دۆلار و 75 سەنت فرۆشرا.
نەڕەوینەوەی کاریگەرییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، بەرزبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی بەدرێژایی وەرزی هاوین و کاریگەربوونی کارەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لەسەر بوژانەوەی ئابووریی، بەردەوام بەشێوەیەکی مامناوەند کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.