Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 14:49

کتێبی شیعری "بۆ چاوه‌کانی ڤاداڤ" بڵاوکرایه‌وه‌  

کوردستان TV
100%

كتێبی شیعری "بۆ چاوه‌كانی ڤاداڤ"  له‌نووسینی  شاعیر زیاد نادر عاڵڵایی  بڵاوكرایه‌وه‌. 

 "بۆ چاوه‌كانی ڤادڤ " كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكه‌ و به‌ هه‌ناسه‌ و روئیای جیاوازه‌وه‌ .

له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ر كوردستان تیڤی  نووسه‌ر زیاد نادر عاڵڵایی رایگه‌یاند"  

(بۆ چاوه‌كانی ڤاداڤ ) تازه‌ترین كتێبی شیعری منه‌، كۆمه‌ڵه‌ شیعرێكه‌ به‌ هه‌ناسه‌ و روئیایه‌كی جیاواز نووسراون، هه‌وڵمداوه‌ به‌كه‌مترین وشه‌، زۆرترین مانا بده‌مه‌ خوێنه‌ر،  له‌ڕووی زمانه‌وه‌ ده‌قی ئاڵۆز نیین و زۆر ساده‌ن، ئه‌مما هه‌ڵگری كۆمه‌لێك مانا و ده‌لاله‌تن، هاڕمۆنیه‌ت له‌نێوانی وشه‌ و دێره‌كاندا به‌رجه‌سته‌یه‌".

هه‌روه‌ها راگه‌یاند" له‌و كتێبه‌ خه‌می ژن و نیشتمان و عه‌شق و مرۆڤایه‌تی  پێكه‌وه‌ شه‌ته‌كدراون و هه‌ر یه‌كه‌ی له‌ روانینێكی جیاوازه‌وه‌ ئاوڕم لێ داونه‌ته‌وه‌. به‌شێكی زۆری شیعره‌كان كورت و پوختن، چونكه‌ له‌دنیادا مۆدێلی شیعر و چامه‌ی درێژ باوی نه‌ماوه‌ و خوێنه‌ریش تاقه‌ت و سه‌لیقه‌ی درێژدادڕی نییه‌".

شایانی باسه‌ به‌شێكی زۆر له‌و شیعرانه‌ له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی خۆشه‌ویست محه‌مه‌د حوسێن موهه‌ندیس وه‌رگێڕدراونه‌ته‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له‌دووتووێی كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ چاپكراو، له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا سه‌رجه‌می ئه‌و شیعرانه‌ له‌لایه‌ن وه‌رگێڕ و نووسه‌ر مامۆستا عه‌تا حه‌واری نه‌سه‌ب ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر زمانی فارسی كراوه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ چاپ و بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ئا/ كامران

 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.