Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:48

ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دیمەشق و پارێزگای حومس

کوردستان TV
100%

میدیای سەربە رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دیمەشقی پایتەخت و پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سووریا.

ئاژانسی هەواڵیی فه‌رمی رژێمی ئه‌سه‌د "سانا"، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و دەنگی تەقینەوەی توند بیستراوە و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی بەرپەرچی هێرشەکانی ئیسرائیلیان داوەتەوە.

هەروەها کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلئیخباریەی سەربە رژێم، بانگەشەی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئیسرائیل لە کایەی ئاسمانیی لوبنانەوە هێرشێکی هاوشێوەی کردووەتە سەر پارێزگای حومس. به‌ڵام هێشتا ئیسرائیل روونکردنەوەی نەداوە سەبارەت بە بابەتەکە.

لە پارێزگاکانی دیمەشق و حومس لە پاڵ سوپای رژێم گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران هەن.

لە ساڵی 20211ەوە تا ئێستا لەوەتەی شەڕی ناوخۆی سووریا دەستی پێکردووە، ئیسرائیل ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر گرووپەکانی ئێران و خاڵە سەربازییەکانی سەربە رژێم.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.