Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:56

ئاسایشی ھەولێر: یاریدەدەرى دەرمانسازێک بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگەیاند: دەرمانسازێك دەستگیركراوە كە ویستوویەتی بڕی هەزار و 430 پاكەت ماددەی هۆشبەر ساغ بكاتەوە.

رێکەوتى 3/6/2021 پشت بەستن بە زانیارى پێشوەختە مەفرەزەیەکى بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بەناوى (ن.ک.ح) لە دایکبووى 1994 دانیشتوى کۆمەڵگاى (شاویس) لە هەولێر، پیشەى یاریدەدەرى دەرماننسازە، لەگەڵ دۆزینەوە و دەست بە سەرداگرتنى بڕى (1430) پاکەت لە مادەى هۆشبەر لە ناو ماڵەکەى کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن.

تۆمەتبار لەبەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە دانى نا بە تاوانەکەى و بە مادەى (25/مخدرات) فایلى لێکوڵینەوەى بۆ کرایەوە.

راگەیاندنی
بەرێوبەرایەتى ئاسایشى هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.