Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:58

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک گەرمیان له‌ساڵیادی بۆردومانی ئۆردوگای زێوه‌ په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی یادی (36) ساڵەی کارەساتی بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
 
پێش (٣٦) ساڵ لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ له (9-ی حوزیرانی ساڵی 1985) بەفەرمانی سەدامی دیکتاتۆر و ڕژێمەکەی ، بە فڕۆکە جەنگیەکانیان ھێرشیان بردە سەر دانیشتووانی سڤیلی ئۆردوگای زێوە لە کوردستانی ڕۆژھەڵات کە دانیشتوانی ئۆردوگاکە پێك ھاتبوون لە ئەو مرۆڤە سڤیل و سەربەرزانەی کە لە دوای ڕێکەوتنامەی جزائیر لە ئۆردوگای زێوە مابوونەوە و نەچوونەوە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی بەغدا ، ئەو ئۆروگایە لە  ( ئافرەت و پیاوی  پیر و جوان و منداڵ کە ھەموو هاووڵاتیی ئاسایی سڤیلی کوردستانی باشوور بوون لەبەر ستەمی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی بەغدا لە ئۆردوگای زێوەی کوردستانی ڕۆژھەڵات نیشتەجێ بووبوون .

لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ لە ئۆردوگایی زێوە بە بۆردومانی دیکتاتۆرەکانی بەغدا (150) سەد و پەنجا هاووڵاتیی سڤیل لە ئافرەت و منداڵ و پیاو، پیر و جوان شەھید بوون و (375) سێ سەد و حەفتا و پێنج کەسی دیکەیش بریندار بوون.

تاوانی ئۆردوگای زێوە یەکێکە لە تاوانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی ڕژێمە دیکتاتۆرەکان دژ بە هاووڵاتیانی سڤیلی گەلی کورد.

بۆردومانکردنی ئۆردوگای زێوە، پەڵەیەکی دیکەی ڕەش و نەنگە لە مێژووی دیکتاتۆرە فەرمان بەدەستەکانی بەغدا و ئەو تاوانە دەچێتە خانەی تاوانی جەنگ و جینۆساید.

سەرەڕای گشت ئەو تاوانانە زۆرینەی ھەر زۆری ڕۆڵە سەربەرزەکانی گەلی گوردو کوردستانی دڵسۆزو ماف داگیرکراو  باوەڕی تەواوی بەخۆی و بە ڕەوایەتی مافەکانی و بەسەرکەوتنی ھەیە و سەریش دەکەوێت وتەواوی مافەکانی بەدەست دێنێتن.

لەم یادە دڵتەزێنەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەھیدانی کارەساتی زێوە و گشت شەھیدانی کورد و کوردستان دادەنەوێنین.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی سەربەرزی کارەساتی زێوه و گشت شەهیدانی کورد و کوردستان.

دکتۆر کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووك- گەرمیان
9ی حوزەیرانی 2021


==

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.