Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:42

له‌ سلێمانی خاونکارێک له‌لایه‌ن سێ کرێکاری عه‌ره‌به‌وه‌ ده‌کوژرێت

کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو کاتژمێر 11:00 له‌گه‌ڕه‌کی رزگاری شاری سلێمانی خاونكارێك له‌لایه‌ن سێ کرێکاری عه‌ره‌به‌وه‌ له‌نێو خانووه‌كه‌ی خۆی ده‌کوژرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، شەوی رابردوو کەسێک بەناوی (ع، ح س) لەکاتێکدا کە سەرقاڵی درووستکردنی خانووەکەی بووە له‌ شه‌ودا سه‌ردانی خانووه‌كه‌ی كردووه‌، لەلایەن کرێکارەکانییەوە دەکوژرێت.

ئه‌و هاووڵاتیه‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵه‌ و خاوه‌نی  سێ کچ و دوو کوڕه‌ و سەرچاوەیەکی ئاگادار لەدۆسیەکە راگەیاند: كه‌سی كوژراو هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌بووه‌، ته‌نها کرێکاره‌کان بۆ پاره و ئۆتۆمبێله‌که‌ی وایانلێکردووه‌، ئۆتۆمبێلەکه‌ی کە لەجۆری (توێتا لاندکرزەر) بووە دزراوە.

دوای رووداوەکە تەرمی ئەو هاووڵاتییە گەیەنراوەتە پەیمانگای داد پزیشکی سلێمانی و دوای تەواوبوونی رێکارەکانی لێکۆڵینەوەش، رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.