Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:45

پۆلیسی هەولێر گەنجێکی له‌ مردن ڕزگار کرد

کوردستان TV
#7
100%


بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لەسەر شەقامی 60 مەتری هەوڵی خۆکوشتنیدا، له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر گه‌نجه‌كه‌ ڕزگار كرا.

فازل حاجی گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندانی پۆلیس چۆن گه‌نجه‌كه‌ رزگار ده‌كه‌ن و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی لەسەر بەرزە پردی شۆڕش لەسەرشەقامی 60 مەتری گەنجێک هەوڵی خۆکوشتنی دا بەهۆی ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببوون و هاوڕێکەی گیانی لەدەستدا بۆ لەسەر هەمان بەرزە پرد، ئەویش وەکو هاوسۆزیەک و هاوخەمیەک بۆ هاوڕێکەی گەڕابۆوە هەمان شوێن بۆ خۆکوشتن، بەڵام بەدەستخۆشیەوە کارمەندانی هاتووچۆی هەولێر و کارمەندانی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر توانیان لەدواساتەکان ڕزگاری بکەن.

هەمیشە کارمەندانمان و کارمەندانی پۆلیسی فریاکەوتن کە لەسەر شەقامەکانن جێگای شانازی ئێمەن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.