فیلمی (بێ نیشتیمان)، له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد، 'تورج ئه‌سڵانی'ــیه و سێیه‌م به‌رهه‌می درێژی ناوبراوه ، هانی خانمه گۆرانیبێژی كورد، بۆ یه‌كه‌م جار له فیلمێكی سینه‌مایی وه‌كوو ئه‌كته‌ر به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌م فلیمه ئێستا ئاماده‌یه بۆ نمایش نیاز وایه له جه‌ژنی قوربان له سینه‌مانی هه‌رێمی كوردستان نمایش بكرێت.
ناوه‌رۆكی فلیمه‌كه باس له كچێكی هونه‌رمه‌نده، كه دووگیانه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند (هانی) ئه‌م ڕۆڵه ده‌گێڕێت له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌یانه‌وێت سنوره‌كان بپه‌ڕێنن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا شه‌ڕی (داعش) هه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌وه گرفت و كێشه‌ی زۆریان دێته رێگه....
له‌فیلمی (بێ نیشتمان)ـدا كۆمه‌ڵێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی وڵاتانی توركیا، سووریا، عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ڕه‌بی و فارسی له‌گه‌ڵ 'هانی موجته‌هیدی' ڕۆڵیان بینیووه، له‌وانه: شوان عه‌تووف، جاهید شاهین یاڵچین، بوڵه‌نت كاسێر، ڕێكێش شه‌هباز، به‌نگین عه‌لی، به‌ڕۆژ ئاكره‌یی، نارین محه‌مه‌دی، فرمێسك ڕه‌حیم زاده، هاكار عه‌بدوالقادر محه‌مه‌د، ته‌ها عهبدوالكهرهم ئه‌بوبه‌كر، ره‌واڵ نهزائێف م. عه‌لی، ئاسۆ ڕه‌فیق، هه‌ورامان و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه
ئا/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.