Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:36

له‌ پاڵه‌وانێتی فه‌ره‌نسادا هه‌ردوو یاریزان جۆکۆڤیج و تسیتیباس گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی پاله‌وانێتیه‌کە

کوردستان TV
100%


 
له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتی فه‌ره‌نسای كراوه‌ له‌ یالاری تێنسی سه‌ر زه‌وی كه‌یاریه‌كانی له‌سه‌ر یاریگاكانی رۆلان گارۆس به‌رێوه‌ ده‌چێت هه‌ردوو یاریزان جۆكۆڤیجی سڕبی و تسیتیباسی یۆنانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناو گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه .

له‌یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی نۆڤاك جۆكۆڤیجی سربی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌مینی ریزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان روبه‌رووی یاریزانی ئیسپانی رافائیل نادالی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌مینی ریزبه‌ندی جیهان بویه‌وه‌ .
 له‌ كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م نادال باشتر ده‌ركه‌وت و به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌سێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، به‌لام جۆكۆڤیج گه‌رایه‌وه‌ ناو كه‌شی یاریه‌كه‌و سێ كۆمه‌له‌ی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی برده‌وه‌ ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ ، حه‌وت شه‌ش ، شه‌ش دوو برده‌وه‌و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی كه‌ له‌م قۆناغه‌ش روبه‌رووی یاریزانی یۆنانی ستیڤانۆس تسیتیباس ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی و له‌ یاریه‌كی ماراسۆنیدا كه‌ سێ كاتژمێرو سی و خوله‌ك به‌رده‌وام بوو به‌ئه‌نجامی سێ گێم به‌رامبه‌ر به‌ دوو گێم له‌ یاریزانی ئه‌لمانی و خاوه‌نی پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی جیهانی ئه‌لیكسانده‌ر زڤێرڤی برده‌وه‌.
 ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان شه‌ش سێ ، شه‌ش سێ بۆ تسیتیباس ئینجا شه‌ش چوار شه‌ش چوار بۆ زڤێرێڤ ، گێمی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ش شه‌ش دوو بۆ تسیتیباس ،به‌م جۆره‌ش جۆكۆڤیج و تسیتیباس به‌یه‌كه‌وه‌ یاری كۆتایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن . 
  


                                                          
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.