Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:50

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: ووردبینی لەدۆسیه‌ی تەواوی فەرمانبەران دەکرێت

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هەر فه‌رمانبه‌رێك بەبێ بروانامە و بێ خزمەت پلەی وەزیفی پێ درابێت لێی وەردەگیرێتەوە.

دادوه‌ر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان له‌ لێدوانێكی تایبەت به‌ کوردستان تیڤی، رایگه‌یاند: ووردبینی لەدۆسیه‌ی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

دادوه‌ر ئەحمەد ئەنوەر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی یاسای چاکسازی چووە بواری جێبەجێ کردن ئەو کارەش بەشێوەیەکی زانستی لە تێکڕای وەزارەتەکان کاری لە سەر دەکرێ و ووردبینی لەتێکرای دۆسییه‌كان دەکرێت.

هاوکات گوتیشی دوای گەیشتنی دۆسیه‌ی فەرمانبەران لێژنەیه‌كی تایبەت کە پسپۆڕن لەو بوارە سەیری پلەو پۆست و ئیستحقاقاتیان دەکرێت ئاخۆ بە گوێرەی بروانامەو ساڵ و خزمەتیان پۆستەکانیان وەرگرتووە، ئیتر ئەو کارە ووردبینی تەواوی لەسەر دەکرێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هەروەک لە یاسای چاکسازی لە ماددەی شەش هاتووە هەر فه‌رمانبه‌رێك بەبێ بڕوانامە و بێ خزمەت پلەی وەزیفی پێ درابێت لێی وەردەگیرێتەوە.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی كوردستان گوتیشی: پڕۆسەکە هەنگاوی باشی بڕیوەو چاوەڕوانی پێشنیارو کاری وەزارەتەکانیین کە ڕاستەوخۆ بۆ لێژنەی باڵای چاکسازی دەنێردرێت.

ئا/ فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.