Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:21

شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان چه‌کدارانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا له‌سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
#7
100%

شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا زیانی زۆری به‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان گه‌یاندووه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مرۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا دوو جار بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له‌ چیای مه‌تینای سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی بۆردومانكرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ ئامێدی رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا دوو جار بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان له‌ زنجیره‌ چیای مه‌تینا بۆردومان كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ دیار نییه‌.

شه‌وی رابردووش فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵای سه‌ر به‌ ناحیه‌ی كانی ماسێیان بۆردومانكرد و به‌ پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی توركیا سه‌رێ حه‌مێیان له‌ نێوان گوندی هرورێ و كۆمه‌ڵگای بریفكا بۆردومانكردووه‌.

شایه‌نی باسه‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا زیانی زۆری به‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان گه‌یاندووه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌و گوندانه‌ی كه‌ چۆڵكراون.

جوتیارانی ئه‌و ناوچانه‌ش داوا ده‌كه‌ن له‌ مافی سرووشتی خۆیان به‌هره‌مه‌ند بن و بتوانن كاری كشتوكاڵ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان بكه‌ن و خوازیاریشن ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ له‌ ناوچه‌كانی ئه‌وان دوربخرێته‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.