Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:26

له‌ ئێران 87 چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌ڵبژاردنیان بایکۆت کرد

کوردستان TV
#11
100%

له‌ ئێران 87 چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كرد و رایانگه‌یاند: ئەوەی روو دەدات حكوومەتی كەمینە بەسەر زۆرینە.

كەمتر لە هەفتەیەكی ماوە لە ئێران هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، رۆژ بە رۆژیش لە دەرەوە و ناوەوەی ئێران خەڵكی زیاتر دەچنە پاڵ ئەو كەسانەی دەیانەوێ هەڵبژاردنەكە بایكۆت بكەن.

ئەمڕۆ سێیەم دیبەتی پاڵێوراوانی سەرۆك كۆماری لە ئێران بەڕێوە دەچێت، هاوكات لەگەڵ ئەم رووداوە هه‌شتاو حه‌وت چالاكی سیاسی و مەدەنی لە بەیاننامەیەكدا هەڵبژاردنیان بایكۆت كرد و هەڵبژاردنیان بە سیناریۆ و نمایش هەژمار كرد.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، هەڵبژاردنی ئێران لە خولەكانی رابردوودا لە لایەن باڵی پارێزگاران بەشێوەیەك رێكدەخرا كە دەنگەكان بۆ كەسێك بچن لای خۆیان پەسندە، بەڵام ئەمجارە دۆخەكە خراپتر بووە و تەنانەت لە ناو باڵەكەی خۆیشیاندا كاندید دوور خراونه‌ته‌وه‌.

ئەوان داوایان لە خەڵك كردووە بە هیچ شێوەیەك لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری نەكەن، چونكە ئەوەی روو دەدات حكوومەتی كەمینە بەسەر زۆرینەیە.

بەگوێرەی هه‌واڵێكی ئاژانسی بی بی سی، فائیزە هاشمی كچی هاشمی رەفسنجانی، یەكێكە لەوانەی بەیاننامەكەی واژۆ كردووە، ئەو گوتوویەتی لەگەڵ ئەوەدا نییە دەنگی سپی یان بەتاڵیش بخرێته‌ ناو سندووق، چونكە جۆرێكە لە بەشداریكردن و پێی باشە هەڵبژاردن بایكۆت بكرێت و پێویستە بگوترێ ئەوانەی بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردووە زیاتر لە ناوخۆی ئێرانن و جگە لەمانە تەواوی ئۆپۆزسیۆنی دەرەوەی ئێران و حزبە كوردستانییەكانیش، هەڵبژاردنیان بایكۆت كردووە و پێشبینی دەكرێ ئەم هەڵبژاردنە زۆر سارد و سڕ بێت.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.