Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:28

نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

کوردستان TV
#7
100%

دوێنێ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ ئیمارات، كه‌مێك پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته‌وه‌ كوردستان.

دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ 11/6/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ ئیمارات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان جێنشینى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئیمارات كۆبووه‌‌وه‌، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

هه‌ر له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا، به‌ڕێزیان سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عیراقى له‌ ئه‌بو زه‌بى كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆزى عیراق و ستافى باڵیۆزخانه‌ دیدارێكى ئه‌نجام دا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.