كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئۆدی له به‌رھه‌مێكی نوێیدا ئۆتۆمبێلێكی خسته بازاره‌كانی جیھانه‌وه كه به‌شێوازێكی زۆر به‌ھێز و دیزاینێكی سه‌رسورھێنه‌ر دروستی كردووه.
به پێی ھه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "moto١ " بڵاوكراوه‌ته‌وه ، باس له نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی ده‌كات ، كۆمپانیای ئۆدی یه‌كێك له نوێترین و باشترین و به‌ھێزترین ئۆتۆمبیله‌كانی له جۆری " Q5 " ده‌خاته بازاره‌وه ،ھاوكات ئۆتۆمبیله‌كه به جۆرێك دیزاینكراوه كه به‌رگه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتن بكه‌وێت و ڕوخسارێكی به‌ھێزیشی پێ به‌خشیوه كه ھاوشێوه‌ی ئۆتۆمبیلی جۆری گرۆس ئۆڤه‌ری وه‌رزشییه و ئۆتۆمبیله نوێیه‌كه‌ش قه‌باره‌كه‌ی كه‌مێك له ئۆتۆمبیله‌كانی پێشوتری. " Q5 " گه‌وره‌تره
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، درێژی ئۆتۆمبیله‌كه 4 مه‌تر و 68 سم و پانییه‌كه‌شی 187 سم ، به‌رزیه‌كه‌ی 166 سانتیمه‌تر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاواز وسه‌رنجڕاكێشی ھه‌یه كه له‌وانه‌ی تر جیاده‌كاته‌وه ، ئه‌و ھێزه گه‌وره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبیله به بزوێنه‌رێكی 8 پستۆنی پشتیوانی ده‌كرێ كه ھێزی 245 ئه‌سپی ھه‌یه ، له‌گه‌ڵ گێربۆكسێكی 8 نمره‌یی .له ناوه‌وه‌ش كابینه‌یه‌كی فراوانی ھه‌یه كوشنه‌كانیشی به جڵد و دار دیزاینكراوه.
ھه‌وره‌ھا ئۆتۆمبیله‌كه ده‌توانێت له ماوه‌ی 6 چركه یان كه‌متردا خێزاییهكی له سفره و بگه‌یه‌نێته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا .
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه ، تایبه‌ته به دروستكردنی ئۆتۆمبیَل ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گروپی كۆمپانیایاكانی فۆلكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌ش بۆ ساڵی 1899ده‌گه‌رێته‌وه .
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.