له‌میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌ی میوانی دلێردا، ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكاری ده‌سته‌كه‌مان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پۆلیسی گه‌شتیاری بۆ شاره‌كانی هه‌رێم.
ئه‌مه‌ل جه‌لال ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار راشیده‌گه‌ێنێت: له‌هه‌ر شارێكی هه‌رێمی كوردستان، 15 بۆ 20 پۆلیسی گه‌شتیار داده‌مه‌زرێن ، ده‌بنه جێگره‌وه‌ی پۆلیسی بنكه و لێژنه‌كانی قائیمقامییه‌ت .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كه پۆلیسی گه‌شتیاری به‌جلی مه‌ده‌نییه‌وه بێ چه‌ك له‌ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی داده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیاندا هه‌ڵده‌ستن به‌پێدانی رێنمایی و هۆشیار كردنه‌وه‌ی گه‌شتیاران و پارێزراو بوونیان له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كان .
ئه‌مه‌ل جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پۆلیسی گه‌شتیاری خول و راهێنانی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه ، به مه‌به‌ستی ئاماده‌یی بوونیان له‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان راده‌سپێردرێت، بریاریشه تاكۆتایی ساڵ بچێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.