Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:23

په‌رله‌مانتارێک: یەکەی 80 بڕیاری داوە هەژماری حسابی بخاتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

کوردستان TV
#7
100%

له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی دووه‌می چاكسازی و پرسی موچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.

وه‌زیری داراییش دڵنیایی ئه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ هه‌موو بیست و پێنجی مانگێك موچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت . ئه‌مرۆ لیژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سكرتێری لیژنه‌ی چاكسازی كۆبوونه‌وه‌ .

كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت به‌ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راپۆرتی دووه‌می یاسای چاكسازی و پرسی موچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی بۆ کوردستان تیڤی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پەرلەمان نیگەرانە لە راپۆرتی دووەمی چاکسازی سه‌باره‌ت به‌ وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ له‌وێ کارەکان زۆر سست بوون .

هاوكات لیزا كاكه‌یی رایگه‌یاند: كه‌ وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کردووە یەکەی حەفتا بەشێکە لە گرفتەکان کە دوای ئەوەی یەکەی هەشتا بڕیاری داوە هەژماری حسابی بخاتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام یەکەی حەفتا هیچ هەنگاوێکی نەناوە .

لەبارە دابەشکردنی موچەشەوە لیزا کاکەیی ئاشکرای کرد کە وەزیری دارایی دڵنیایی داوە کە بۆ ئەو مانگەش موچە لە بیست و پێنجی مانگ دابەش دەکرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.