Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:36

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئازاد جندیانی دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە ئازاد جندیانی ده‌كات، بۆ کۆچی دوایی خوشکی.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە سیاسەتکاری کوردستان ئازاد جندیانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی .

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی بە ئازاد جندیانی گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

ئازاد جندیانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.