Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:25

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە .

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمی خۆی بە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

د.کاوە مەحمود سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.