Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:27

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان: پەکەکە سەرانە له‌ کۆچه‌رییەکان وه‌رده‌گرێت

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگه‌یاند: بە ھۆی بوونی پەكەكە لە ناوچەی سیدەكان، 118 گوند چۆڵ كراون و مەترسی لەسەر گوندەكانی دیكەش ھەیە، چونكە ناوچە سەرەكییەكان بۆمبڕێژ دەكەن.

ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگه‌یاند: بە ھۆی بوونی پەكەكە و خراپیی دۆخی ئەمنی، گوندەكانی سنووری سیدەكان چۆڵ كراون ناتواندرێت ئاوەدان بكرێنەوە و خزمەتگوزارییان بۆ ببرێت، چونكە دۆخی ئەو گوندانە زۆر خراپە لەبەر ئەوەی لە كۆی 264 گوند، 118 گوند چۆڵ كراون و مەترسی لەسەر گوندەكانی دیكەش ھەیە.

چەلەبی گوتیشی، پەكەكە ئێستا دەستیان بە دانانی بۆمب لەسەر رێگا سەرەكییەكان كردووە و لە گوندی داسنیاش، كە زۆر نزیكە لە ئاوەدانی و لە گەروزین و بەربزینیش، بۆمبی چاندووە، بۆیە زۆر ناوچەیان بۆمبڕێژ كردووە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ كۆچه‌رییەكان نزیكەی ھەزار كەس ناویان تۆمار كردووە و فۆڕمیان پڕكردووەتەوە و بەڵێننامەیان پێ پڕكراوەتەوە بۆ چوونە كوێستانەكان، بەڵام ساڵانە كە ئەوانیش دەگەڕێنەوە، پەكەكە سەرانەیان لێ دەستێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.