له ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له یاریه‌كی دیكه‌ی گڕوپی پێنجه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندای برده‌وه، ئه‌م یاریه‌ش له یاریگای گازپرۆم ئارینا له شاری سان پترسبۆرگی وڵاتی ڕوسیا به‌ڕێوه‌چوو.
له خوله‌كی هه‌ژده‌دا، فۆیچیك چێزنی گۆڵپارێزی پۆڵه‌ندا گۆڵێكی بۆ سلۆڤاكیا به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له یه‌كه‌م خوله‌كی ئه‌م گێمه‌دا، یاریزان كارۆل لینیتی گۆڵی به‌رامبه‌ری پۆڵه‌ندای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان ناوبژیوان به كارتی سوور، گریگۆرز كریشۆیاكی یاریزانی پۆڵه‌ندای كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه پۆڵه‌ندا یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كارتی سوور بوو له پاڵه‌وانێتی ئه‌مجاره‌ی جامی یۆرۆ.
له خوله‌كی شه‌ست ونۆشدا، یاریزان میلان سكرینیار سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی سلۆڤاكیای تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.