له قۆناغی یه‌كه‌می جامی یۆرۆ و له گڕوپی چواره‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی چیك به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سكۆتله‌ندای میوانداری برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای هامپدێن پارك له شاری گلاسكۆ له وڵاتی سكۆتله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، چیك به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان پاتریك شیك له خوله‌كی چل‌ودوو به لێدانی سه‌ر تۆماری كرد.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاودوودا، پاتریك شیك ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و تۆپێكی له ناوه‌ڕاستی یاریگاوه ئاراسته‌ی گۆڵی سكۆتله‌ندا كرد‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به شێوازێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێش به‌ده‌ستهێناو بووه دووه‌م یاریزان له‌م پاڵه‌وانێتیه له دوای ڕۆمیلۆ لوكاكو كه دوو گۆڵ له یاریه‌ك تۆمار ده‌كات.
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی چیك یه‌كه‌م سێ خاڵی له جامی یۆرۆ مسۆگه‌ركردو پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌می وه‌رگرت و به جیاوازی گۆڵ له پێش ئینگلته‌رای دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت .
له‌یۆرۆ چیک سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سکۆتله‌ندا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.