Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:28

په‌رله‌مانتارێک: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنها بە دامەزراوەیەک ناکرێت دەبێت لایەنە سیاسیەکان پشتیوانی بن

کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: ئەگەر ئەو چاکسازیانە نەبوونایە ئەستەمبوو حکومەت بتوانێت هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران بدات.

وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه‌ لەسەر ئەنجامدانی ئەم چاکسازیانەی کە حکومەت کردوویەتی دەبینین بۆ ماوەی چەند مانگێکە ئەگەر بە لێبڕینیشەوە بێت حکومەت توانیویەتی مووچەی فەرمانبەران لەکات و ساتی خۆیدا دابه‌ش بكات بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو هەنگاوانەی چاکسازی و قۆناغانەی حکومەت نەبوونایە ئێستا ئەستەمبوو حکومەت بتوانێت بەم شێوەیە هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران بدات.

وەیسی سەعید وەیسی گوتیشی: بۆ ئەوەی پەرلەمان و شەقام و ڕای گشتی و ڕاگەیەندکارانیش لەو هەنگاو و قۆناغانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداربن ئەو سیستەمەی کە هەر سێ مانگ جارێکە ڕاپۆرتی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ گوتیشی: گەندەڵی و کەموکورتی هەبووە و خەڵک زیاتر لە یەک مووچەی وەرگرتووە بۆیە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە 2 هیچ فەرمانبەرێک یاخود هیچ هاووڵاتیەک ناتوانێت لە یەک جار زیاتر سودمەندبێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیە هەنگاوی باش هاوێژراون و سیستەمی بایۆمەتری جێبەجێکراوە و لە ماوەی ڕابردووشدا بە ڕەسمی لیژنەی باڵای بایۆمەتری ڕایگەیاند، کە چەندین هەزار ناو هەبووە کە دووبارە و یاخود زیاتر لە یەک مووچە هەبووە بۆیە ئەو پرۆسەیە نەک تەنها لە مووچەی فەرمانبەران بەڵکو لە هەموو مووچەخۆران ئەوانەی کە بەهەر شێوازێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سودمەند دەبن پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت و دۆسیەکانیان هەڵدەدرێتەوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەو سیستەمەی کە حکومەت گرتوویەتی بەر دەرئەنجامێکی باشی دەبێت و هاووڵاتیان لێی ئاگاداردەبن.

وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان دوو دامەزراوەی هەرە کارامان هەیە هەم دەستەی دەستپاکی و هەمیش دیوانی چاودێری کە هەوڵیانداوە لە زۆر ڕووەوە بەرەنگاری ئەو حاڵەتانە ببنەوە بەڵام بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنها بە دامەزراوەیەک ناکرێت بەڵکو دەبێت لایەنە سیاسیەکان و هاووڵاتیان هاوکار و پشتیوانی ئەو دامەزراوانە بن بۆ ئەوەی بە هەموو شێوازێک ڕێگری لەو حاڵەتانە بکرێن، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئەو دەزگایانە ئاراستەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان دەکەن بە بەردەوامی ئەو حاڵەتانە هەیە و خەڵک ڕووبەڕووی دادگا کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە بۆیە پاڵپشت و پشتگیری ئەو هەنگاوانە دەبین کە ئەو دامەزراوانە دەگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.