ڕه‌نگه به‌رده‌وام شۆفێران پرسیاری ئه‌وه‌بكه‌ن ئاخۆ بۆچی كاتێك ئۆتۆمبێل ڕاده‌گرن ده‌له‌رزێت، زۆربه‌ی كاتیش ئه‌و حاڵه‌ته نیگه‌رانی‌و ڕاڕایی لای شۆفێران دروستده‌كات.
وه‌ك ده‌زانین ئۆتۆمبێل له‌دوو سیستمی میكانیكی‌و كاره‌بایی په‌یوه‌ست به‌یه‌ك پێكدێت، كێشه له‌هه‌ریه‌كێك له‌و سیستمانه كێشه بۆ كاری ئۆتۆمبێله‌كه دروستده‌كات‌و به‌ئاسانی هه‌ست به‌نیشانه‌كانی ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ڕوبه‌ڕووی زۆرێك له‌خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان ده‌بێته‌وه، كێشه‌ی له‌رزینه له‌كاتی وه‌ستاندا، به‌مانایه‌كی دیكه كاتێك ئۆتۆمبێله‌كان له‌ترافیكێك یان له‌شوێنێك ده‌وه‌ستن، به‌ئاشكرا هه‌ست به‌له‌رزینیان ده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل له‌كاتی وه‌ستاندا زۆره، لێره‌دا چه‌ند هۆیه‌كی باسده‌كه‌ین:
1- نه‌گونجان یان پیسی ڕۆن:
زۆركات خه‌ستی ڕۆن ده‌بێته هۆی له‌رزینی بزوێنه‌ر، یان كاتێك ڕۆن زۆر پیسده‌بێت هه‌مان نیشانه دروستده‌كات، بۆیه پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و پله‌یه ڕۆنی بزوێنه‌ر هه‌ڵبژێرین كه كۆمپانیای دروستكار ئاماژه‌ی پێكردوه یان پرسیار له‌كه‌سێكی شاره‌زا بكه‌ین بۆ گونجاویی ڕۆنه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگاداری كاتی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆن له‌ڕاده‌ی خۆی پیستربوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی داخورانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی مه‌كینه.
2- تێكچون یان قرتانی قوڵاغ:
قوڵاغ ئه‌و پارچه‌یه‌یه كه بزوێنه‌ری به‌ستۆته‌وه به‌لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، بێگومان كه بزوێنه‌ر به‌هۆی كاركردنیه‌وه كه‌مێك له‌رزینی هه‌ر هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌شی له‌نێوان قوڵاغ‌و لاشه‌ی ئۆتۆمبێل لاستیكێكی ئه‌ستور هه‌یه، له‌رزینی مه‌كینه ناگوێزرێته‌وه بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام كاتێك قوڵاغ ده‌قرتێت یان لاستیكه‌كه‌ی تێكده‌چێت، ئه‌وا له‌رزینه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
3- لاوازیی پاتری یان دینه‌مۆ:
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌هۆكانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه‌كرد له‌كاتی داگیرساندنی لایته‌كان یان سه‌رو خوار پێكردنی جامه‌كان له‌رزینه‌كه زیادبوو، ئه‌وا كێشه له‌پاتری یان دینه‌مۆكه‌تدایه، یان پاترییه‌كه‌ت لاوازه (با تازه‌ش بێت، له‌وه‌یه وزه‌ی كه‌متربدات‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌جۆرو قه‌باره‌ی پاتریه‌كانه‌وه هه‌یه)، یان دینه‌مۆكه‌ت به‌باشی كاری خۆی ناكات.
4- كێشه‌ی پلاكه‌كان:
زۆركات كۆنی پلاكه‌كان یان هه‌ڵه به‌ستنیان، له‌رزین دروستده‌كه‌ن، بۆ زانینی ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كارپێبكه، هه‌رجاره‌و پلاكێك ده‌ربكه، ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد له‌رزینی ئۆتۆمبێله‌كه زیادیكرد، ئه‌وا ئه‌و پلاكه كێشه‌ی نییه‌و كارده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه زیادینه‌كرد ئه‌وا كێشه له‌و پلاكه‌دا هه‌یه، بزانه كۆن بوه یان كورته‌و بۆ ئه‌و بزوێنه‌ره نابێت، یان هه‌ڵه دانراوه.
بۆ زانینی شوێنی دروستی پلاكه‌كانیش یان ته‌ماشای ئینته‌رنێت بكه، یان پرسیار له‌كه‌سێكی شاره‌زابكه، چونكه هه‌ر بزوێنه‌ره‌و به‌جۆرێكه.
5- كێشه‌ی نۆزڵه‌كان:
به‌هه‌مانشێوه‌ی پلاكه‌كان كار به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌و هه‌رجاره‌ی سه‌ری نۆزڵێك لێبكه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه زیادبوو، ئه‌وا ئه‌و نۆزڵه كێشه‌ی نییه، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه وه‌ك خۆی بوو، ئه‌وا كێشه‌كه له‌و نۆزڵه‌دایه‌و ده‌بێت پاكبكرێته‌وه یان بزانرێت چ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه.
6- تێكچونی پستۆنه‌كان:
ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌وخاڵانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوو كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بله‌رزێنێت، ئه‌وا كێشه‌كه له‌ناو بزوێنه‌ره‌كه‌دایه‌و پرسیار له‌كه‌سی شاره‌زا بكه بۆ كردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی، به‌مشێوه‌یه‌ش ڕزگارت ده‌بێت له‌له‌رزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
ئا- كامران
ژێده‌ر -زانیاری ئۆتۆمبێل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.