Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:31

جوتیار عادل: حکوومه‌تی هه‌رێم کاری جدی ده‌کات له‌سه‌ر دانانی نرخی به‌نزین

کوردستان TV
#7
100%

د.جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم كاری جدی ده‌كات له‌سه‌ر دانانی نرخی به‌نزین.

د. جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوێنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ و بڕی ئەو پارەیەشی کە لەسەری رێککەوتووین و بەپێی ئەو بڕیارەی دراوە بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم لە 1-1-2021 تاوەکو مانگی حوزەیران دەنێردرێت، ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵی به‌رده‌وامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی باڵای دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

گوتیشی: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران لەپێناو باشتر راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان و نەهێشتنی رۆتین، بڕیاریدا دەوامی فەرمانگەكان ئاسایی بكرێتەوەو چیتر دەوامكردنی فەرمانبەران بەشێوەی تەناوب نەمێنێت، دەوام لە فەرمانگەکانى حکومەت وەک خۆى لێدێتەوە.

لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزینیشەوە جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حکوومەتی هه‌رێم لە هه‌واڵدایه‌ نرخی بەنزین کەمبکرێتەوە و نرخه‌كه‌ی جێگیر بکرێت.

له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران د.جوتیار عادل رایگه‌یاند: حكومەتی هەرێم  پابەندین بە دابەشكردنی موچە 30 ڕۆژ جارێك، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هیوادارین لە ئایندەکی نزیکدا مووچەی فه‌رمانبه‌ران بێ لێبڕین دابه‌ش بكرێت و حکومەتی هەرێم بەردەوام لەگەڵ ئەوەدایە تاوەکو بتوانێت 100%ی مووچە بدات.

له‌باره‌ی ڕەشنووسی بودجەی کوردستان د.جوتیار عادل گوتی: گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی بودجەی کوردستان کراوه‌ بەمنزیکانە دەدرێتە پەرلەمان و هیوادارین رێککەوتنی بودجەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.