Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:25

د.جوتیار عادل: حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ شه‌ڕی کورد و کورد نییه‌

کوردستان TV
#7
100%

گوتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: ئێمه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لەگەڵ شەڕی کورد و کورد نین و تورکیا و پەکەکەش نابێت لێرە شەڕی خۆیان بکەن.

له‌ باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێرشی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، دكتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوامانكردووه‌ په‌كه‌كه‌ و توركیا شه‌ڕ و ململانێكانیان له‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان دووربخه‌نه‌وه‌ و ئێمه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌ڕی كورد و كورد نین.

دكتۆر جوتیار عادل راشیگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین هیچ لایه‌نێك ته‌سفیه‌ی حساباتی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌كات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێم نابێته‌ به‌شێك له‌ هیچ شه‌ڕێكدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.