Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 03:32

دیندار زێباری: لەوانەیە دەیان کەیس چارەسەرکرابن و ئەمنستی هەر ئاگادار نەبێت

کوردستان TV
#7
100%

دکتۆر دیندار زێباری سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی (ئەمنستی) لەسەر ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان پێی وایە ناکرێت ئەو ڕێکخراوە پشت بە هەندێک داتا و زانیاری ببەستێت و پرسیار لە حکومەت نه‌كردووه‌ کە ئایا ئەو داتا و زانیاریانە دروستن یان نا، لەوانەیە دەیان کەیس چارەسەرکرابن و لێخۆشبوونی جیهانی هەر ئاگادار نەبێت.

دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: ئەو ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیانە وایانلێهاتووە پێش ساڵێک یان دوو ساڵ شتێک ڕوویدابێت بیست تا سی جار دووبارە دەکەنەوە و زۆر جاریش ڕووداوەکە چارەسەر بووە ئەوان زانیاریان نییە کە چارەسەر بووە.

زێباری ڕاشیگەیاندووە لە هەرێمی کوردستاندا یاسای خۆپێشاندان هەیە کە پێی دەڵێن خۆپێشاندانی ئاشتی و مەدەنی، بەڵام کە گردبوونەوەیەک دەکرێت و تێیدا دەیان کارمەندی ئەمنی و خەڵکی بێتاوان و سڤیل بریندا دەبن و دەکوژرێن و بە دەیان باڵەخانەی حکومی و ناحکومی بسوتێن و ڕێگەوبانەکان تێکبدرێن و ژیانی خەڵک بکەوێتە مەترسیەوە بەدڵنیاییەوە ئەرکی دەزگا ئەمنیەکان پاراستنی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستانە.

دکتۆر دیندار زێباری گوتی: ئەو ڕێکخراوە ناکرێت پشت بە هەندێک داتا و زانیاری ببەستێت و پرسیار لە حکومەت نەکات کە ئایا ئەو داتا و زانیاریانە دروستن لەوانەیە دەیان کەیس چارەسەرکرابن و ئەمنستی هەر ئاگادار نەبێت.

لە کۆتاییدا دکتۆر دیندار زێباری رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان  سەبارەت بە داواکارییەکانیان ڕایدەگەیەنێت: داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین پێش ئەوەی کە ڕاپۆرتێک بڵاوبکەن پرسیار لە حکومەت بکەن کە ئیجرائات و ڕوونکردنەوەکانی حکومەت چین، چونکە حکومەت لێرە لە ژیانی گشتی هاووڵاتیان بەرپرسیارە و ئەگەر گلەییەکیان لە سیستەمی دادوەری و دەسەڵاتی قەزای هەبێت دەتوانن ئەو ناڕه‌زاییه‌ بگەیەنن، ئێستا بریتانیا و ئەوروپا و UN هەموویان خولی ڕاهێنان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری دەکەن، دەسەڵاتی دادوەری کوردستان زۆر پێشکەوتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.