لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: ئهمڕۆ پێنجشهمه 17 -6 - 2021 ، كەمال محهمهد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە د. عەلی وەكیلی خاوەنی كۆمپانیای فارابیی ئێرانی و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارەکەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی گرنگ گفتگۆ کرا و شاندی میوان باسی لە دروستكردنی كارگەیەكی تایبەت بە كەرەستە و كەلوپەلی وزەی خۆر كرد، هاوكات ئامادەیی خۆشیان بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەكانی هایدرۆپاوەر لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وەزیری كارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشكەشكردنی هەموو كارئاسانی و هاوكارییەك بۆ وەبەرهێنانی بیانی پیشاندا كە دەیانەوێت لە سێكتەرە جیاجیاكانی كارەبا وەبەرهێنان بكەن، لەناویشیاندا كۆمپانیا ئێرانییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.