Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 19:13

ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی دهۆک نوێ کرایەوە

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بەپێی یاسا و ڕێنمایییە نوێیەكان، ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە كە بۆ یەكەم جار  سێ ئەندامی ئەنجوومەنەكە لە ڕێكخراوە پیشەیی و ناحكوومییەكان پێك هاتووە.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: وەك بەشێك لە پرۆسەی چاكسازییەكانی وەزارەت لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەی لە ساڵی 2019 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیراەوە ڕەزامەندی لەسەر درا، دوێنێ چوارشەممە (16ی حوزەیران) ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی شاری دهۆك پێك هێنرایەوە كە بەپێی ڕێنمایی نوێ 25%ی لە نوێنەری رێكخراوە ناحکوومییەکان و سەندیكا و رێكخراوە پیشەییە تایبەتمەندەكان پێك هاتووە.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەگوێرەی پەیڕەوە نوێیەكەی پێكهێنانەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لەسەر بنەمای پلەی شارەوانییەكان دیاری كراون. ئەنجوومەنی شارەوانیی دهۆكیش پلەی نایابی هەیە كە لە 13 ئەندام پێك هاتووە و كۆی پارێزگای دهۆكیش 47 شارەوانی پێك دەهێنێت. شارەوانییەكانی پلە یەكن، 11 ئەندامیان هەیە، پلە دوو 9 ئەندام، پلە سێ 7 ئەندام، شارەوانییەكانی پلە چوارن 5 ئەندامیان هەیە. لە هەموو پلەكانیشدا ڕەچاوی ڕێژەی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان كراوە كە ئەمە یەكەم جارە لە مێژووی حكوومەتی كوردستان، ڕێژەیەك بۆ ئەو ڕێكخراوانە دیاری بكرێت.
لە ساڵی 2000-2001ـەوە ئەنجوومەنی پێشووی شارەوانییەكان نەگۆڕابوون، بۆیە بەپێوست زانرا کە هەنگاوی چاکسازی و گۆڕانکاری لەو ئەنجوومەنانەش بكرێت کە ئەوان بەپێی یاسا پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی ناو شارەکان هەیە، ئەم بڕیارەیش لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكە لە سنووری شارەوانییەكان.

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.