هێلین ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا ته‌مه‌ن 18 ساڵ ، دانیشتووی شاری هه‌ولێره و قوتابی په‌یمانگایه ، دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی پێشوو ، جۆره حه‌بێكی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كڕیووه ، به‌مه‌به‌ستی قه‌ڵه‌و بوونی ، دوای 37 ڕۆژ له‌به‌كار هێنانی جۆره حه‌به‌كه باری ته‌ندروستی تێكده‌دات به‌هۆیه‌وه ڕیخۆله‌ی تێك ده‌چێت و دواتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر سییه‌كانیشی دروست ده‌كات ، پاشان دووچاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت ، دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریه‌مه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا گیان له ده‌ستده‌دات .
یه‌كێك له‌كه‌س و كاری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: هێلین بێ گه‌ڕانه‌وه و پرسكردن به‌خێزانه‌كه‌ی ئه‌م جۆره ده‌رمانه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ئینته‌رنێته‌وه كڕیووه و ویستویه‌تی كێشی خۆی پێ زیاد بكات .
راشیگه‌یاند: داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه‌رێگری بكرێت لهفرۆشتی ئه‌و جۆره حه‌بانه كه دواتر به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن بهكارهێنهرانیانهوه دووچاری زیان ده‌بن و ده‌بنه قوربانی .
له‌باره‌ی كڕینی ده‌رمان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و دواتر به‌كارهێنانی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دكتۆر، دكتۆر ره‌سوڵ خۆشناو رایگه‌یاند: كه ده‌بێت هاووڵاتییان هۆشیار بن له كڕینی ده‌رمان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ، وتیشی نابێت هاوڵاتی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دكتۆر هیچ جۆره ده‌رمان و حه‌بێك بكرێت و به‌كاری بهێنێت كه دواتر زیان به‌خۆی ده‌گه‌ێنێت و ده‌بێته قوربانی .

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.