بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: دوای ئەوەی لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو لە ناحیەی حاجیاوا هاوڵاتی (س،خ،پ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٨ پیشەی کاسب دانیشتوی حاجیاوا/دابان لەنزیک ماڵەکەی خۆی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا، و لەهەمان کاتدا ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر و مەلەفی لێکۆڵینەوە کرایەوە. دواتر ٢ تۆمەتبار دەستگیرکران کە یەکێکیان خێزانی کوژراوەکە و ئەوەی تریان خەسوی کوژراوەکە بوو بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی ڕاگیران.
ڕاشیگهیاند: لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری کردن، لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجیاوا و بە هاوکاری ئاسایشی حاجیاوا بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (س،ێ،ێ ) دەسگیرکرا و بە هەمان مادە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیرا.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: دوای ئەوەی بەڵگەی تەواو و کۆکرایەوە لە دژی تۆمەتباری سەرەکی (س،ێ،ێ) بەڵام لەسەرەتادا نکۆڵی دەکرد. وە دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و وردەکاری زیاتر و خستنە ڕووی بەڵگەی زیاتر، تۆمەتبار (س،ێ،ێ) لە ئێستا دانی ناوە بەتاوانەکەیدا.
پۆلیسی ڕاپهڕین له ڕاگهێندراوهكهدا ڕاشیگهیاندووه: ئێستادا تۆمەتبار (س،ێ،ێ) لە بەردەم پۆلیس و دادگا دانی نا بەتاوانەکەی، بە وتەی خۆی دەڵێت کە لەگەڵ خێزانی کوژراو ڕێک کەوتووە کە لە بەرامبەر بڕی ٢٢٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە خێزانی کوژراو وەربگرێت و مێردەکەی بۆ بکوژێت، وە ئەوەبوو لەبەرواری ٢١ /٤/ ٢٠٢١ نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامدا. وە تۆمەتباری ناوبراو لەگەڵ خێزانی کوژراو و خەسوی کوژراو بەهەمان ماددەی یاسایی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.