عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی دەنگی خۆی خستە نێو چوار سندووقی دەنگدان بۆ سێزدەیەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانیی شار و گوندەکان، نێوان خولیی پێنجەمین خولیی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری و نێوان خولیی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران.
رێبەری ئێران لەدوای دەنگدان گوتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن .
رێبەری ئێران رایگەیاند: تاوەکو بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر بێت ئەوا پێگەی ئێران لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەهێزتر دەبێت.
گوتیشی دەنگدان ئەرکێکی نەتەوەیی سەر شانی هەمووانە و پێویستە هەموو تاکێکی ئێران ئەو ئەرکەی سەرشانی جێبەجێبکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.