له درێژه‌ی ڕكابه‌ریيه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی چواره‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیاو چیك به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یارییه‌كه له یاریگای هامپدێن له شاری گلاسكۆی وڵاتی سكۆتله‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، تا یه‌كێك له هێرشه‌كانی چیك لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان پاتریك شیك گۆڵێكی بۆ چیك له خوله‌كی سیی و حه‌وت تۆماركرد كه ئه‌مه‌ش سێیه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه بوو له‌م پاڵهوانێتیهداو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و دوو خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ئه‌م گێمه، یاریزان ئیڤان پێریسیچ گۆڵی به‌رامبه‌ری كڕواتیای به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چیك بۆ چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و كڕواتیاش ته‌نها خاڵێكی هه‌یه .
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا کڕواتیا و چیک یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.