Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:34

کتێبی (گه‌ڕه‌کی شۆرجه‌) چاپ و بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 له‌شاری كه‌ركووك كتێبی (گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌) له‌ نووسینی هۆشیار به‌كر، چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌ .

 له‌ كتێبخانه‌ی كارێزله‌ شاری كه‌ركووك ، به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر و خوێنه‌ر، كۆڕێك سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی كتێبی (گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌) به‌ ئاماده‌بوونی هۆشیار به‌كر نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك دا ، باس له‌ مێژووی  گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ له‌ شاری كه‌ركووك ده‌كات ، وه‌ باس له‌ ساڵی دامه‌زاندنی گه‌ره‌گه‌كه‌و،كه‌سایه‌تییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌ ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایه‌نی تری ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌.

12

شایانی باسه‌ كتێبی (گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌) له‌ ئه‌كادیمیای كوردی له‌ شاری هه‌ولێر  چاپ كراوه‌ .

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.