Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:21

په‌رله‌مانی که‌ته‌لۆنیا بانگهێشتنامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

شاندی باڵای په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، وێڕای ده‌بڕینی خۆشحاڵیی قووڵی خۆیان به‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا-یان گه‌یانده‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/19، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و نوێنه‌ری كریستیانه‌كان و توركمانه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، كه‌پێكهاتبوو له‌ ڕۆبن واگنسبێرگ سكرتێری په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیاو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كه‌ته‌لۆنیاو جێگری پارێزگای به‌رشلۆنه‌و بەڕێوەبه‌ری پڕوگرامی بونیاتنانی ئاشتى و دژی توندوتیژی و ئەندامی بۆنەکانی بەرشلۆنه‌و ئەندامی ڕێکخراوی ئاشتی و دژی توندوتیژی.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا شاندی باڵای په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، وێڕای ده‌بڕینی خۆشحاڵیی قووڵی خۆیان به‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتنامه‌یه‌كی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا-یان گه‌یانده‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو هاوكات ستایشی هه‌رێمی كوردستانیشیان كرد بۆ له‌باوه‌شگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق و سوریا، سه‌رسامیی خۆشیان نیشاندا به‌و ئارامی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌سه‌ردانی شاندی باڵای په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌دۆخی سیاسی و مرۆیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هه‌رێم و مافی پێكهاته‌كان له‌ده‌ستووری داهاتووی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و راشیگه‌یاند: "زۆر خاڵی هاوبه‌ش و گرنگ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیادا هه‌یه‌ له‌رووی سیسته‌می سیاسی و ماف و داخوازییه‌كانی هه‌ردوو گه‌ل".

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ به‌شداربوون له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌گه‌ڵ شاندی باڵای كه‌ته‌لۆنیا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر كاره‌كانی په‌رله‌مان و ژماره‌ی فراكسیۆن و لیژنه‌كان و چه‌ندین ڕاو سه‌رنج و پێشنیازیشیان ئالوگۆڕكرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.